له میهره‌جانی خوێندکارانی زانکۆیه‌کانی ڕۆژئاوا و باکووری ئێران، که له رێکه‌وتی 5 تا 8ی ره‌شه‌ممه‌یی 1388ی هه‌تاوی له زانکۆی کوردوستان له شاری سنه به‌ڕێوه چوو، گرووپی شانۆی خانی سه‌ر به ئه‌نیستیتۆی کلتووری، هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی، پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا. گرووپی شانۆی خانی له‌م میهره‌جانه دا له چوار به‌ش دا سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا و له ئه‌کته‌ری پیاو، ده‌رهێنه‌ری، دیزاینی کۆڕ و جل و به‌رگ یه‌که‌م هاته‌وه و سێ په‌یکه‌ر( ته‌ندیس) یان پێشکه‌ش کرا ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه بۆ به‌شداری له ئه‌م میهره‌جانه دا پێکهاتبوو له:
به‌رپرسی گرووپی خانی بۆ به‌شداری له میهره‌جان دا و که خه‌ڵاتی یه‌که‌می دیزاینی پێبه‌خشرا : حامید ئیسماعیل وه‌ند
ده‌رهێنه‌ر: ئیمان ره‌مه‌زانی که خه‌ڵاتی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ری پێبه‌خشرا
ئه‌کته‌ره‌کانی ژن: په‌ریا به‌رزگه‌ر، هێڕمینه بار سه‌نجی، رۆزیتا پور حه‌سه‌ن
بابه‌ک لوتفی: خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌کته‌ری پیاوی پێ به‌خشرا
ئه‌نیستیتۆی خانی به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه پیرۆزبایی و سپاسی خۆی پێشکه‌شی گرووپی شانۆی خانی ده‌کات.
