وێنووسه‌که‌م
به‌هاری پڕ نه‌شه و شنه‌م
به چاوی مه‌ستت سوێند ده‌ده‌م
به جێم مه‌هێڵه وا مه‌ڕۆ
مه‌ڕۆ، ده‌مه‌مکه ره‌نجه‌ڕۆ
* * * *
وه‌ره به لار و له‌نجه‌که‌ت
به تیشکی زه‌رده خه‌نده‌که‌ت
له رۆچنێکی نادیار
هه‌واره چۆل و هۆڵه‌که‌ی
دڵی پڕم گزینگ پژین که جا بڕۆ
* * * *
له پیاڵه‌ی بلووری چاوه مه‌سته‌که‌ت
به ده‌ستی نه‌رم و لۆکه‌ییت
ده‌تێکه بۆم
له جامی مه‌ی
که باده‌ی خوداییه
زوڵاڵتر له ئاوی کانی و
گه‌شاوه‌تر له ئه‌و دڵه‌ی
که بۆ ژیانی سه‌ربه‌خۆ
وه‌کوو شه‌پۆلی پڕخرۆش
به‌هاژه‌یه
له هه‌ڵس و که‌وت و
توڕه‌یه
هه‌دا و ئۆقره‌ی نییه
ده‌با هه‌لا هه‌لا بێ ئاوه‌زو مژم
به گشت ده‌مارما گه‌ڕێ
به گێژی و وڕی
سه‌رم بنێمه سه‌ر سه‌رین
له بیر به‌رم
په‌ژار و ئێش و ژاری ژین
* * * *
به به‌ژن و لارت سوێند ده‌ده‌م
هه‌وارم چۆل و هول مه‌که
به جێم مه‌هێڵه نازه‌نینه‌که‌م
گوڵی به‌هاری ژینه‌که‌م
به له‌نجه‌که و
قاسپه قاسپه خه‌م ره‌وێنه‌که‌ت
زه‌نا زه‌نایه ساز بکه
له خانووچکه‌ی دڵی کڕی شه‌وم دووباره بمهه‌ژێنه‌وه
هه‌تا کوو تاوێ نه‌سره‌وم
هه‌تا هه‌ڵۆی ژیانه‌که‌م
به جێ ده‌هێڵێ
ده‌گه‌م به ئاره‌زووی گه‌شم