رێکه‌وتی 14ی ره‌شه‌مه‌ی 1388ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ری 2010/3/5 له ئه‌نیستیتۆی خانی کۆڕێکی رێزگرتن و یاد کردنه‌وه‌ی شاعیر و نووسه‌ر و هاوڕێی خۆشه‌ویستی ئه‌نیستیتۆی خانی، عه‌زیز که‌یخوسره‌وی به‌ڕێوه چوو. له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا که به به‌شدار بوونی بنه‌ماڵه و نیزیکانی خوالێخۆشبوو و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له شاعیران و هاوڕێیانی پێکهات، بابه‌ت، وته و شێعر پێشکه‌ش کرا. له ده‌سپێک دا ئه‌م مه‌راسیمه، به خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و له درێژه دا په‌خشانیکی ماته‌مین له لایه‌ن هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو، قادر ره‌شیدزاده پێشکه‌ش کرا. ئه‌ندازیار حاته‌می، به‌رپرسی ئه‌نیستیۆی خانی، هاوڕێیتری کاک عه‌زیز وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی، باسی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژیانی شاعیر کرد. هه‌ژار ئاریانفه‌ر به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌نیستیتۆی خانی وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، شاعیران و نووسه‌رانی به میراتی مه‌عنه‌وی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌سف کرد و خاوه‌نداری و رێز گرتن له‌م میراته‌ی به ئه‌رکێکی جیددی ئه‌نیستیتۆی خانی وه‌سف کرد. ره‌سووڵ وه‌یسی نووسه‌ر و هاوکاری پێشووی که‌یخوسره‌وی له گۆڤاری سروه‌دا، یه‌کێکیتر له به‌شداربووانی ئه‌م کۆره بوو که باسی له ژیانی و که‌سایه‌تی شاعیر کرد. جه‌لال مه‌له‌کشا شاعیری ناسراوی کورد، به‌شداری تری ئه‌م کۆڕه بوو، که باسی له بیره‌وه‌ریه‌کان و روحیه‌ی شاعیری کۆچ کرد‌و کرد و به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستی" خۆشه‌ویستم" دانیشتووانی هه‌ژاند. جه‌لال نیزامی، سه‌عد قازی، شه‌ریف عه‌زیمی، لزگین پور عه‌بدال، له‌باره‌ی شاعیری کۆچ کردوو، وته‌یان پێشکه‌ش کرد. له کۆتایی ئه‌م کۆڕه‌دا، فاڕوق که‌یخوسره‌وی و شۆڕش که‌یخوسره‌وی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی که‌یخوسره‌ویه‌وه سپاس و پێزانینی خۆیان پێشکه‌شی ئاماده‌بووان و ده‌زگای خانی کرد.
بیوگرافی عه‌زیز که‌یخوسره‌وی و به‌رهه‌مه‌کانی
عه‌زیز که‌یخوسره‌وی له ساڵی 1945ی زائینی له یه‌نگیجه‌ی سه‌ر به بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی فه‌یزوڵابه‌گی له دایک بوو و دوای له سه‌قز نیشته‌جی بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، سنه و تاران ته‌واو کردوه. له ساڵی 1974 لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی له تاران وه‌رگرتووه و بۆ به مامۆستای خوێندگه‌ی ناوه‌ندی ده‌بیرستانه‌کانی سه‌قز. له ساڵی 1976 دا بۆ درێژه پێدانی خوێندن چووه بۆ پاریس و بووه به خوێندکاری دوکتورای ئه‌ده‌بیاتی ته‌تبیقی له زانکۆی سۆربۆن. له ساڵی 1978دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران و ماوه دوو ساڵی دیکه‌ش درێژه‌ی به کاری خۆی داوه.
له ساڵی 1980 له کاری لابراوه.
له ساڵی1985 دا بوو به ئه‌ندامی کومیسیۆنی ئامۆزش و زمانی یکگرتو له یه‌کمین کۆنگره‌ی مه‌هاباد.
له ساڵی 1986 دا له گۆڤاری سروه دامه‌زراوه و چه‌ندین نوسراوه و شێعر و توێژ و گۆڤاره‌کانی دیکه‌ی کوردی وه‌کوو مامۆستای کورد، نووسه‌ری کورد، قه‌ندیل، کلتوور، پێشه‌نگ بڵاو بوونه‌توه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش دا به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و وتار له کۆڕی شێعر و میهره‌جانه‌کانی ورمێ، مه‌هاباد، سه‌قز و بانه دا به‌شداری کردوه.
مروری بر تاریخ کردستان، انتقام خون( له کوردیه‌وه بۆ فارسی)، نیو سه‌ده تێکۆشانی فه‌رهه‌نگی، شناخت هویت ملی کرد، وه‌رگێڕانی چه‌ند بابه‌ت له شکسپێر، سۆزه‌کانی لاماڕتین، وه‌رگێڕانی شازاده بچکۆڵه له فارسیه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی کاک عه‌زیز که‌یخوسره‌وین که به‌م زووانه له چاپ ده‌درێن و ده‌بنه به‌شیک له قووتابخانه‌ی کوردی.
