|
|
|
زمانی کوردی و شوناس01-3-2010
هه‌ژار ئاریانفه‌ر
چه‌مکی شوناس یه‌کێک له گرینگ‌ترین چه‌مکه‌کانی مه‌عریفی مرۆڤی هاوچه‌رخه. شوناس چ له کرده‌وه‌کانی مرۆڤ و چ له کۆمه‌ڵێک باسی تیۆریک دا، شوێنه‌وارێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر شێوازی ژیانی مرۆڤ هه‌یه. شوناس بریتیه له گشتی ئه‌م فاکتانه‌ی که پازێلی که‌سایه‌تی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی جیاواز ده‌بات. شوناسی هه‌ر تاکێک پێکهاتوه له نیزامی مه‌عریفی که پێناسه‌یه‌ک له خۆی پێشکه‌ش ده‌کات و پێوه‌ندی به کلتوور، هونه‌ر، زمان، مێژوو.... هه‌یه. شوناس تایبه‌ت به چه‌مکێک به ناوی تاک نیه، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ، قه‌واره‌یه‌کی جیاوازتر به خۆیه‌وه ده‌گرێ و به‌م چه‌شنه ئێمه ده‌توانین باس له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌ی یا جیهانی بکه‌ین. زمان به هۆی ئاشکرا کردنی خۆی له زه‌ین و عه‌ین دا، ده‌توانێ خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م فاکت گه‌له بێ که ئاماژه‌ی پێکرا. به گشتی دوو ئه‌رکی گه‌وره بۆ زمان وه‌کوو ئاشکراترین نیشانه‌ی شوناس پێناسه کراوه: یه‌که‌م ئامرازی سازدانی پێوه‌ندی له ناو مرۆڤه‌کانه. زمان به هۆی هه‌بوونی نیزامی سه‌مبۆلیک، بۆ هه‌ر بیرۆک، ره‌فتارێکی مانادار، که‌ره‌سه، سرووشت...به پێی گرێبه‌ستێک، وشه و یا ناوێک ده‌خولقێنی و ئه‌م وشه‌یه ده‌بێته هۆی لێک تێگه‌یشتن و ئاخاوتن. سه‌رجه‌م ئه‌م وشانه ده‌خرێنه ناو چوارچێوه‌یه‌ک به ناوی رسته یا ده‌ق و ده‌توانێ هزر و توێژینه‌وه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه. دووهه‌م رۆڵی" other "سازی زمانه که ده‌بێته هۆی جیا کردنه‌وه و پێناسه‌ی تایبه‌تی هه‌ر تاک یا نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئه‌وه‌ی که ده‌گوترێ، ئه‌م که‌سه کورد، ئینگلیزی یا عه‌ڕه‌به، به‌ر له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌کوو مێژوو، وڵات... ئاماژه به‌چه‌مکی زمانی ئه‌م خه‌ڵکانه‌یه و زمانه که :من و ئه‌و" لێک جیا ده‌کاته‌وه.تایبه‌تمه‌ندی تر زمان که مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی "دیسکۆرس" بوونی هه‌ر زمانێکه. خاوه‌ن رایانی گووتار پێیان وایه که شوناس و له قه‌واره‌یه‌کی بچوکتر، زمان به‌رهه‌می دیسکۆرس و گووتاره‌کانن و شوناس له‌م کێبه‌رکیه دا درووست ده‌بێ و چون گووتاره‌کان موتڵه‌ق نینه، شوناسه‌کانیش تێک ده‌چن و ئاڵ و گۆڕیان به‌سه‌ر دادێ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م بیرۆکه بگوازینه‌وه ناو مه‌عریفه، زمان و شوناسی کوردی که به یه‌که‌وه گرێدراون، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پرسیار و تێبینی به‌ڕه‌وڕو ده‌بین، که ئاماژه به دوو خاڵێکی گرینگ ده‌کرێ. یه‌که‌م کوردی وه‌کوو زمان پێویسته، ببێته زمانی زانست، هزر و بیر کردنه‌وه. چرۆ کردنی و گه‌شه‌سه‌ندنی زمان گرێدراوی ئافراندنی مانایه و مانا له مامه‌ڵه و کێبه‌رکێ‌دا دێته ناو بازنه‌ی زمانه‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته، زمانی کوردی ده‌بێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ و کاری پێ بکرێ و تێکه‌ڵاوی چه‌مکی ئه‌قڵانیه‌ت ببێ. قۆناخی ده‌رباز بوون له زمانی عاتیفه و ئیحساس به مانای، خستنه په‌راوێزی لایه‌نه‌کانی تری زمان نیه و پێویستی ره‌چاو کردنی کوردی نه وه‌کوو زمانی عاتیفه، به‌ڵکو وه‌کوو زمانی ژیانی سه‌رده‌م، زمانی سیاسه‌ت، ئابوری،...ده‌گه‌ینێ. به‌شی دووهه‌م زمان وه‌کوو گوتار ده‌نرخێندرێ. " فۆکۆ له پێناسه‌ی گوتار دا ده‌ڵێ" گووتاره‌کان پێکهاتوو له وشه‌کان، سه‌مبول و نیشانه‌کانن، به‌ڵام له‌م مانه‌یه دا به‌رته‌سک نابنه‌وه و خۆیان بۆ پانتای کۆمه‌ڵگا، کلتوور و... ده‌گوازنه‌وه. گووتاری کوردی باسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هزره بۆ ره‌فتاره‌کانی مرۆڤی کورد ده‌کات. ئه‌م گواستنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌ت ده‌خوڵقێنێ تا روانین و پێداچونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر خۆی ببێ و به‌ستێنی بیستنی گووتاری جیاواز به‌رفراوانتر بکات. له ناو ئه‌م بیرۆکه‌یه دا رۆڵی زمان گرینگه. چون زمانێکی که گه‌شه‌ی نه‌کردوه یا که‌وتۆته ژێر رهێڵه‌ی ئاسیمیله کردن، به دژواری ده‌توانێ دیالۆگ بکات و ده‌رفه‌تی لیک حاڵی بوون بڕه‌خسێنێ. به‌م چه‌شنه ئێمه ده‌توانین باس له پێویستی خوێندن به زمانی زگماکی بکه‌ین، تا هه‌م زمانی کوردی وه‌کوو میراتێکی مه‌زن بپارێزرێ و هه‌م به‌ستێنی ئاخاوتن و خوڵقاندنی پلۆرالیسم فکری دابین بکرێ. ئه‌نیستیتۆی خانی، راهێنان و فێر کردنی زمانی کوردی به ئه‌رکی گرینگی خۆی ده‌زانێ و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر چه‌شنه خزمه‌تێک به زمانی کوردی راده‌گه‌ینێ.
|
|
|
|
|
گه‌ڕان
|
|
|
راپرسی
|
|
|
|