دیمانه: هه‌ژار ئاریانفه‌ر
له رێکه‌وتی 29/12/2009 مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی هونه‌رمه‌ند و میوزیسیه‌نی گه‌وره‌ی کورد، میوانی ئه‌نیستیتۆی خانی له شاری ورمێ بوو و له دیدارێکی زۆر خۆمانه به گه‌رمی وڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌ی دایه‌وه.
مامۆستا وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێزت بۆئه‌نیستیتۆی خانی و زۆر سپاس بۆ ئاماده بوونت، فه‌رموو کورته بیوگڕافیه‌ک له خۆت پێشکه‌ش بکه:
وێڕای سپاس و ده‌ست خۆشی له ئه‌نیستیتۆی خانی و به تایبه‌ت سه‌نته‌ری لێکوڵینه‌وه‌کانه‌وه، من ساڵی1963 له‌شاری ڕه‌واندز له‌دایك بوومه و له ساڵی1977 فێری ئامێری كیبۆرد، كوردیون بووم. له‌ساڵی 1980 چوومه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی موسڵ. له‌ساڵی1985 خوێندنی په‌یمانگام ته‌واوكرد. چه‌ندین ئاوازم بۆ گۆرانی بێژه ده‌نگ خۆشه‌كانی كوردستان داناوه، وێڕای داوای لێبوردن که ناتوانم ناوی هه‌موویان بێنم(زیاد ئه‌سعه‌د، هاوتا ئه‌سعه‌د، هه‌ردی سه‌ڵاح، ئالان عومه‌ر، هۆزان ده‌روێش، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شه‌ریف) و ئاماده‌کاری و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین کۆنسێرتیشم کردووه که کۆنسیرتی هونه‌رمه‌ند موعین و جه‌مشید ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه چوو. بۆ چه‌ندین كاری دراما و شانۆ مۆسیقام داناوه وه‌كوو(زنجیره درامای مه‌می ئالان)، (گه‌مه‌ی خه‌ونه ئازاده‌كان) ( گوندی نه‌سرین) و چه‌ندین درامای تر. وه‌کوو به‌شداری و ئه‌ندام بوون، ئه‌ندامی ئۆرکسترای كوردستان‌م. ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان‌م لقی هه‌ولێر. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مۆسیقای سه‌ته‌لایتی كوردستان‌م و له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای سه‌ته‌لایتی کوردوستان تی وی، سه‌دان به‌رنامه‌و كۆنسێرتمان بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردوستان ئه‌نجامداوه. ئه‌ندامی مۆسیقای پاشای گه‌وره. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كورد لقی ڕه‌واندز. و ئێستا پێم خوشه له‌سه‌ر تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مامۆستا و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی مامۆستای گه‌وره‌و خۆشه‌ویست(زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) قسه بکه‌م. تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره كه له 1/7/1977 دامه‌زراوه، له ساڵانی(1980) تا ساڵی(1990به‌چالاكترین تیپی مۆسیقا ده‌ناسرا. مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا کۆڵه‌که‌یه‌ک بو بۆ شاری ره‌واندز، له مۆسیقا، شانۆ، شێوه‌کاری. یه‌که‌م که‌س بووه که له شاری ره‌واندز چه‌ندین خولی راهێنان و فێرکاری مۆسیقای کوردی داناوه و رۆڵێکی زۆر کاریگه‌ری بینیوه له پێگه‌یاندنی کومه‌ڵێک گه‌نجی هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ند. هه‌رچه‌نده‌ی باسی گه‌وره‌یی ئه‌و ماموستایه بکه‌م هه‌ر که‌مه و تا هه‌م خوم به قه‌رزداری ئه‌و ده‌زانم و من مامۆستا زرار به په‌یمانگا و زانکۆیه‌ک له کوردوستان ده‌زانم. بۆ نموونه ده‌کرێ ئاماژه به ناوی مامۆستا سیروان، چه‌تۆ نه‌ورۆز، مامۆستا شێرزاد، فاڕوق باپیر و ..بکه‌م که له قوتابخانه‌ی ماموستا زرار راهاتن و ئێستا جێ په‌نجه‌یان دیاره و ئه‌وانه‌ی له گرووپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌دا په‌روه‌رده‌بوون.
پ: له باره‌ی به هارمونی کردنی مۆسیقای کوردی چ تێینیه‌کتان هه‌یه؟
و: مۆزیکی له رووی میلۆدی ده‌وڵه‌مه‌نده. هه‌رڵی جیاجیا دراوه بۆ به هاڕمۆنی کردنی مۆزیکی کوردی. چه‌ندین شاکاری جوان به ئه‌نجام گه‌یشتوون. به‌ڵام وه‌کوو پێویست کاری بۆ نه‌کراوه و مۆزیسینه‌کان زورینه‌یان گرینگی به مۆزیکی کوردی ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهێنانێک له رووی هاڕمۆنی ده‌ستبه‌ڕ بکه‌ن. به هاڕمۆنی کردنیش کارێکی ئاسان نییه و ده‌بێ کاری بۆ بکرێت . چونکه به هاڕمۆنی کردنی مۆسیقای کوردی ده‌بێ کاری بۆ بکرێت. به هاڕمۆنی کردنی مۆزیکی کوردی ئه‌بێ له رووی زانستی و تیۆری دا شاره‌زایی و لێهاتوویه‌کی ته‌واو هه‌بێت و لێره و له‌وێ هه‌وڵ دراوه بۆ به هاڕمۆنی کردنی مۆزیکی کوردی. بۆ نموونه مامۆستا قادر دیلان، ماموستا دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید، مامۆستا حه‌سه‌ن یووسف زه‌مانی، گرووپی کامکاره‌کان، عه‌نده‌لبیه‌کان گرووپی ویسال، ماموستا عه‌بدولله جه‌ماڵ و ره‌نکه زۆر مامۆستای تریش هه‌بێت. بمبوورن ره‌نگه ناوه‌کانیان له‌بیرم نه‌بێت که ئه‌مانه به راستی شاکاری جوانیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه و موزیکی کوردیان به هاڕمۆنی کردووه و به پله‌یه‌کی به‌رز و هه‌نگاوی جوانیان هاویشتووه و هیوادارم گشت میوزیسینه‌کانمان بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و کاری داهێنان به ئه‌نجام بگه‌ینن و مۆزیکی کوردی بگه‌یننن به ئاستی موزیکی جیهانی.
پ: بۆ پۆلێن‌کردنی مه‌قامه کوردیه‌کان چی کراوه و چه‌ند جۆره مه‌قامی کوردیمان هه‌یه؟
و: پۆلێن‌کردنی مه‌قامه کوردیه‌کان کاری تاکه که‌س نییه، به‌ڵکو کاری چه‌ندین پسپۆر و میوزیسیه‌نی شاره‌زایه له بواری مه‌قامات و ئه‌بێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا چوونێکی به‌رفراوان بکردرێت و شوێنه‌کانی جۆراجۆری کوردوستان ببیندرێ و مه‌قامه‌کان کۆ بکردرێنه‌وه و به پێی جوگرافیا و شوێنی جیاواز و پۆلێن کردنیان له مه‌قامه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر. ئێمه‌ی کورد چه‌ندین مه‌قامی جیاوازمان هه‌یه وه‌کوو ( مه‌قامی به‌یات و نیوه‌شه‌و که به مه‌قامی حیجازکار ناو ده‌برێت، مه‌قامی سه‌فه‌ر و مه‌قامی قه‌تاری ئه‌للا وه‌یسی و خاوکه‌ر، مه‌قامی ئای ئای، مه‌قامی راست و مه‌قامی کورد و چه‌ندین مه‌قامی تر که تاکوو ئیستا لیکوڵینه‌وه‌یان بۆ نه‌کراوه که ئه‌مانه و چه‌ندین مهقامیتر هه‌ن که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیان بۆ بکرێت. بۆ پولێن کردنیان و جیا کردنه‌وه‌یان ئه‌بێ چه‌ندین کۆڕ و سیمیناری بۆ هه‌ڵبه‌سرێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێ. بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردوستان یه‌ک جۆر مێتۆد و یه‌ک جۆر ناومان هه‌بێت بۆ ناوی مه‌قامه کوردیه‌کان.
پ: ره‌وتی نوێخوازی مۆسیقای کوردی به چ شێوه‌یه‌که و ئایا نه‌بۆته هۆی دوور بوونه‌وه له مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی؟
و: ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی که ئیمرۆ گوێ بی‌سی ده‌بین، زۆرینه‌ی کاره‌کان ساده و رووتن و وه‌کوو داری بێبه‌رن. هیچ جۆره نوێخوازیه‌ک به‌رجه‌سته ناکرێت و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زایی و نه‌بوونی رۆشنبیری هونه‌ری له کاره‌کانیاندا. زۆربه‌ی کاره‌کانیان لاواز و بێ مانا و بێ بنه‌مان. ره‌نگ بێ له رووی ژه‌نینه‌وه موزیک زانی باش و چاکمان هه‌بێ، به‌ڵام له رووی داڕشتن و دابه‌شکردنی موزیک تا ئێستاش نه‌توانراوه ئامانجه هونه‌ره‌کانیان بپێکن و موزێکێکی مۆدێڕن بهێنرێته ئاراوه که باس له واقیعی سه‌رده‌میانه‌ی ئیمرۆ بکات.
پ: رۆڵی میدیا و تلڤیزیونه‌کانی کوردی له ره‌وتی گه‌شه‌ی مۆسیقای کوردی دا چۆن ده‌بینی؟
و: ره‌نگه له کوردوستانی ئێڕاق میدیاکان نه‌یانتوانیبێ روڵێکی چاک بگێڕن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری ره‌سه‌ن. هه‌ر کاناڵه‌وه به ئاره‌زووی خویان به‌رهه‌مه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. دیاره که‌سانی ناشاره‌زا و نه‌بوونی فیلتێر له په‌خشی به‌رهه‌مه‌کاندا به‌دی ده‌کرێ و هیچ جۆره سانسۆڕ و به‌رنامه داڕشتنێک نییه. ئه‌م کاره ره‌نگ دانه‌وه و کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی ده‌بێ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو که کلتوورو فه‌رهه‌نگی خۆی له ده‌ست بدات و گوێچکه‌ی به کاری لاوه‌کی و نامۆ شاد بیت و زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامه هونه‌ریانه‌ی که راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه، هیچ بنه‌مایه‌کی زانستیان پێوه دیار نییه و هیچ چه‌شنه نوێخوازیه‌کی تێدا نابیندرێت. به داخه‌وه موزیکی کوردی وه‌کوو موزیکی گه‌لانی تر گرینگی پێندراوه و ناسنامه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و نه‌کراوه به مێتۆدێکی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یمانگا و کۆلێژه‌کاندا بخوێندرێ و کاری پێ بکرێت. رۆڵی میدیاکانیش هوکارێکی راسته‌وخۆیه بۆ پاشخستنی ره‌وتی هونه‌ری ره‌سه‌ن و بن بڕ کردنی هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی.
پ: گرووپه‌کانی موزیکی کوردی له کوردوستانی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
و: گرووپه‌کانی کوردی له کوردوستانی ئێران توانیویانه تا راده‌یه‌ک ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان بپارێزن و گرینگی به کلتوور و مۆسیقای کوردی بده‌ن. به بڕوام ژه‌نیاری زۆر به توانا له گه‌نج و لاوانی کوردی ئێرانی هه‌ن. به‌ڵام نه‌توانراوه گروپێکی یه‌کگرتوو له هه‌موو ئه‌و ژه‌نیاره به توانایانه له شار و شارۆچه‌کانی کوردوستانی ئێران درووست بکردرێ. ئه‌بێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌موو جۆره ئاسانکاریان بۆ بکا و رێگا خۆش بکرێ بۆ بونیادنان و درووست کردنی گروپێکی پڕۆفێشناڵ له لاوان و گه‌نجانی کورد له کوردوستانی ئێران.
پ: چۆن ده‌کرێ مۆسیقای کوردی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی بپارێزێ؟ و ده‌بێ چ ئیشێکی بۆ بکرێت؟
و: هه‌موو گه‌لانی و وڵاتانی دونیا ستایلێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و هه‌ر وڵاته ره‌سه‌نایه‌تی خۆی دیاری کراوه. ئێمه‌ی کوردیش خاوه‌ن ره‌سه‌نایه‌تی و خومانین و ستایلی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانراوه وه‌کوو پێویست ره‌سه‌نایه‌تی و ناسنامه و پێناسه‌ی خۆمان بپارێزین. دیاره ئه‌مه قسه وباسی زۆر هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌بێ موزیسیه‌نه‌کان کاری جیددی بۆبکه‌ن و هه‌نگاوی پڕاتیکی بۆ هه‌لبهێننه‌وه و به شوێن ره‌سه‌نایه‌تی و موزیکی ره‌سه‌ن‌دا بگه‌ڕێن وهه‌وڵ بده‌ین ئه‌م هه‌وره ره‌شه‌ی باڵی به‌سه‌ر مۆزیکی کوردی دا کێشاوه، لای ببه‌ین. کاریگه‌ری زۆر دزێوی مۆزیکی عه‌ره‌بی و تورکی که وه‌کوو کێشه‌یه‌ک تووشی ئێمه هاتووه، بۆته هۆی دوور بوونه‌وه‌ی ئێمه له ره‌سه‌نایه‌تی. به‌شیک له‌م به‌رهه‌مانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێت، مێلودیه‌که‌شی تورکی و عه‌ره‌بیه. کاتێک تو گۆرانیه‌که ده‌بیسی، ئه‌گه‌ر وشه‌کانی لێ هه‌ڵاوێری، چێژ و بوونی مۆزیکی غه‌یره کوردی پێوه دیاره و تۆ هه‌ست ناکه‌ی گورانیه‌کی کوردیه. مۆزیکی کوردی ده‌بێ گوزارشت له کلتوور و روانین و داب و نه‌ریتی کورده‌واری بکات.
پ: کاریگه‌ری ستایلی مۆسیقای وڵاتانی دراوسێ به سه‌ر مۆسیقای کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
و: زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی که ئیمرو ده‌یبیسین، کاریگه‌ری مۆزیکی وڵاتانی دراوسێی به‌سه‌ره‌وه دیار و به‌رچاوه. ئه‌مه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسیاره‌تی موزیسیه‌نه‌کانمان که به هیچ شێوه‌یه‌ک گرینگی به ره‌سه‌نایه‌تی مۆزیکی کوردی ناده‌ن. که‌سانێکی هه‌لپه‌ره‌ست به کارێکی لاوه‌کی موزیک و ئاوازی عه‌ره‌بی و تورکی ده‌خزێننه ناو موزیکی کوردیه‌وه و ئه‌مه کارێکی زۆر ترسناک و مه‌ترسیداره و موزیکی کوردی به‌ره‌و نه‌مان و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
پ: رۆڵی حکۆمه‌تی هه‌رێم و وه‌زارتی رۆشنبیری له‌باره‌ی موزیکی کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
و: حکومه‌تی هه‌رێم رۆڵێکی ئێجگار گرینگی بینیوه له به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وتی موزیکی کوردی به کردنه‌وه‌ی په‌یمانگا و کۆلێژی هونه‌ری و درووست کردنی چه‌ندین بنکه‌ی هونه‌ری بۆ لاوان و گه‌نجانی هه‌رێم. سازدانی چه‌ندین کۆڕ و سیمینار بۆ زیاتر گه‌شه سه‌ندنی هونه‌ری به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه. له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌مان رۆڵی گێڕاوه له هاوکاری کردنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و و ئاسانکاری بۆ کاره هونه‌ریه‌کانیان. له رووی مادی یارمه‌تی داون. بانگهێشت کردنی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌یی وڵات و سازدانی چه‌ندین کۆنسێرت و فیستڤاڵی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی وڵات و یا ده‌ره‌وه‌ی وڵات نموونه‌یه‌کی به‌رچاون له یارمه‌تی و پشتیوانی له کاری هونه‌ری.
له کوتاییدا وێڕای سپاس و ماندوو نه‌بوونی له جه‌نابت چ تێبینی ویا پێشنیارت هه‌یه؟
منیش وێڕای ده‌ڕبڕینی سپاس و پێزانینی خۆم له ئه‌نستیتۆی خانی بۆ پێشوازی و میوانداری گه‌رمتان، پێم وایه بۆ چاکسازی و به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وتی موسیقای کوردی، پێویسته هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم، هه‌م ژه‌نیاره‌کان و پسپۆرانی مۆسیقا و هه‌م گورانیبێژان و هونه‌رمه‌ندان رێز له مۆزیکی ره‌سه‌نی کوردی بگرن و له‌رووی زانستیه‌وه بۆ گه‌شه پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی تێبکوشن و له ژێر عینوانی مۆدێڕن کردنی مۆزیکی کوردی و ستایلی نوێ، مۆسیقای کوردی نه‌خرێته په‌راوێز. ئه‌و کاره‌ی که ئێستا به داخه‌وه ده‌کرێت و بۆته مۆد.