به‌ڕێوه چوونی کۆڕێک به ناوی زمان و شوناسی کوردی ئه‌نیستیتۆی خانی 26-2-2010
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماگی کۆڕێک به ناوی "زمان و شوناسی کوردی" له ئه‌نیستیتۆی خانی، به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و خوێندکارانی کوردی زانکۆیه‌کانی ورمێ به‌ڕیوه چوو. له‌سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک وتار له‌لایه‌ن به‌شدار بووانه‌وه له‌سه‌ر چه‌مکی زمان خوێندراویه‌وه و له‌ئه‌نجامیشدا کۆڕێکی ووت وێژ له نێوان ئاماده‌بووان پێک هات. له‌ده‌ستپێکی به‌رنامه‌که‌دا فاڕووقبوداقی وتارێکی له‌بابه‌ت گرینگایه‌تی پاراستنی زمانی دایکی وبایه‌خ دان به‌زمان وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی شووناسی پێک هاتوو له‌ولاتانی فره‌زمانی دا ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرد.
له‌درێژه‌ی وته‌که‌یدا بو‌داقی گوتی: دابڕان له‌زمانی دایکی به‌واتای سڕینه‌وه‌ی مرۆڤ له مرۆڤایه‌تی خۆیه‌تی و وه‌کوو بڕینی دار و دره‌خت له ریشه دێته ئه‌ژمار. بێبه‌ش کردنی له‌زمانی دایکی خنکاندنی یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی ئازادیه. له دواییدا عه‌زیزنیعمه‌تی ئه‌دیب ونووسه‌ر و ئه‌ندامی پێنی کورد له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زاراوه‌ی کرمانجی بۆئاماده‌بووان ئاخاوتنێکی پێشکه‌ش کرد. نیعمه‌تی هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد: هه‌رکات زاراوه‌ی کورمانجی ده‌رفه‌تی پێدراوه که‌سایه‌تی باش و لێهاتووی لێ هه‌ڵکه‌وتووه و ئه‌وه‌شی گوت: که زۆرێک که‌سایه‌تی ناوداری کورد زاراوه‌ی کورمانجی هه‌یه که به‌رهه‌مه‌کانیان ره‌چاو نه‌کراوه و پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێبکرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له مێژووی ئه‌ده‌بی کورمانجی و ره‌وتی گۆڕانکاریه‌کانی کرد و گوتی: له ئاخاوتن و نووسیندا پێویسته سوود له ئه‌م وشه‌گه‌له بگیرێ که له زاراوه‌کانی جۆراجۆری کوردی هه‌یه و پێویست نیه بۆ راگه‌یاندن که‌ڵک له وشه‌ی بیانی وه‌ربگیرێ و ئه‌م نوکته‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی کوردی ده‌گه‌ینێ
له‌درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه دا سه‌عد قازی نووسه‌ر و شاعیر وتارێکی له ژێر ناوی ((هیچ شتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی زمان ڕوونادات))ی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها، قازی ئاماژه‌ی به‌م نوکته‌یه کرد، که: یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی خوێندکاران نرخاندنی زمانی دایکه و له رێگای زمانه‌وه ده‌گه‌ینه ئازادی و جوانی. ئهندازیارحاتهمی به‌رپرسی ئه‌نیستیتۆی خانی له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کرد که: زمان کاتێک تووشی کێشه بوو که ده‌زگای فه‌رمی فێرکاری و په‌روه‌رده‌ی پێک هات. به‌دوای درووست بوونی ره‌ژیمی په‌هله‌وی، هه‌وڵ درا زمانێکی یه‌کگرتوو له ئێران دا ساز بکرێت و ببێته زمانی فه‌رمی و به‌م چه‌شنه زمانی نهتهوهکانیتر که‌وته ژێر ره‌هێڵه‌ی تواندنه‌وه. له دواییدا ههژارئاریانفهر به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌نیستیتۆی خانی له ئاخاوتنێک دا وتی: زمان ده‌توانێ یارمه‌تی به درووست کردنی بیر و هزری مرۆڤ بگه‌یه‌نێ. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ر زمانێکی پێک هێنانی به‌ستێنێکی کلتووری و مه‌عریفی بۆ پێک هێنانی گۆره‌پانی دیسکۆرس زانی. ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ده‌توانێ پرسیار بکات و ببیسێ و دیالۆگ بکات، مهرجێکیسهرهکیه بۆ لێک تێگه‌یشتن و په‌ره پێدانی توانایه‌کانی زمان
له کۆتایی ئه‌م کۆره‌دا هێندێک پرسیار و تێبینی له لایه‌ن خوێندکارانه‌وه پێشکه‌ش و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرا
به‌ڕێوه چوونی کۆڕێک به ناوی زمان و شوناسی کوردی ئه‌نیستیتۆی خانی
Comments
agrin2709
زۆر جوان بوو ده ستتان خۆش بێت هیوادارین جار ێکی تر خو ێندکارانی زانکۆکانی دیکه ش تێدا به شدار بن
[09-03-2010]
ئاشنا عه با مه نش
سلاو بو ئيوه ي به ريز و هيژا.ماندو نه بونتان ده كه م. هيوام ئه وه يه بتوانن به باشي كورد و فه هه نگ و كه لتوري كورد به لاوان و مندالان بناسينين.
داوا ده كه م ئه نيستيتوي خاني له شاراكاني تري كوردستان دامرزي به تايبه ت له كرماشان.
ئه گه ر حه زتان كرد بو ئه م بابه ته له حزمه ت دام له شاره جوانه كه ي كورده واري كرماشان.
هه ر بژين [05-08-2010]