"سواره‌و، به‌رزه‌خی مۆدێرنیته‌و سووننه‌ت" مراد ئه‌عزه‌می
ساڵی 1301ی هه‌تاوی، ساڵی خوڵقانی " ئه‌فسانه"ی نیما و نوێ بوونه‌وه‌ی شێعری شێ‌دار و تۆزاوی و گنخاوی فارسییه. نزێک له چل په‌نجا ساڵ به‌ر له خوڵقانی "خه‌وه‌به‌ردینه" و "شار"ی سواره.
نیما، به ته‌ریک بوونه‌وه له شار و دیارده‌کانی و هه‌راو هوریای شارنشینی و که‌ش و هه‌وای ئاکادیمیک و دمه‌ته‌قه‌ی ده‌رس و مه‌دره‌سه و زانستگا ( که به له‌ونێک دۆستی دێرین و شاعیری جاران و ماموستای زانکۆی ناسراوی دوایی، دکتۆر ناتل خانله‌ریشی وه‌ده‌نگ هێناو مۆرکی لادێی و پاش که‌وتوویی و دووره‌په‌رێزی له نیما دا)و له ناو دڵی دارستانه‌کانی چڕ و پڕی گێلان و له بناری شار‌ی ده‌ریاو چۆم و کانیاو و شالیزاره‌کاندا، کۆشک و ته‌لاری ئانتیک و تۆزاوی و درزبردووی فارسی تووشی هه‌ژان کرد و هه‌وڵی رووخان و بنه‌ماشکێنی و دووباره بنیات نانه‌وه‌ی شێعری فارسی‌دا.
له‌سه‌رجه‌می شێعره ئه‌زموونخواز و پارادایم ئاساییانه‌ی نیمادا، دیمه‌نه‌کانی سروشتی و دیارده لادێی و ناشاره‌ییه‌کان، له گه‌ڵ گاشه‌به‌ردی تێرمه‌کانی سواوی شێعری فارسی سه‌ر ئه‌سوێن:
...................................
چه در آن کوهها داشت می ساخت
دست مردم بیالود در گل
* * *
سالها طی شدند از پی هم
یک گوزن فراری در آن‌جا
شاخه‌ای را ز برگشتن تهی کرد
* * *
گله‌ای چند بز در چراگاه
بعد از آن، مرد چوپان پیری
اندرآن تنگنا جست خانه
" به‌شێک له ئه‌فسانه‌ی نیما"
* * *
1- ره‌هه‌ندی نائه‌ده‌بی:
سه‌رجه‌می ئه‌فسانه‌ی نیما، وێنا کردنی جیهانی لادێی و نا شاره، کێوو ده‌شت و لێڕه‌وار و شوان و ره‌وه‌و...، کۆڵه‌که‌کانی شێعری نیما پێک دێنن. کۆی ئه‌م مۆتیفانه‌و کارکردیان، پازێلی تابلۆی ئه‌ندێشه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌که‌ی پێک دێنن، ئه‌ندێشه‌یه‌کی نا شاره‌یی و لادێی. واتا ئه‌م واژه نامۆدێڕنانه، وه‌ک تێز و ئانتی تێز، له ئاکامدا رێگه‌یه‌کیان جگه له سه‌نتێزی ئه‌م بۆچوونه ناگرنه‌به‌ر.
2- ره‌هه‌ندی ئه‌ده‌بی:
ئه‌م شێعره‌ی نیما، له چه‌ن باره‌وه له شێعڕی کلاسیکی باوی فارسی به‌ر له خۆی تێی په‌ڕاندووه و بینای فه‌زایه‌کی نوێی شێعری دامه‌زراندووه:
ئه‌لف. گوتاری باوی شێعری کلاسیکی وه‌لاناوه‌و له گوتاری سۆبژێکتیو و دره‌هه‌ست و رۆمانسیانه‌ی ناسیاو هاتۆته ناو فه‌زایه‌کی به‌رهه‌ست و ئۆبژێکتیوانه‌ی نوێ وداڕشتنی دیمه‌نی ده‌وروو به‌ری خۆی.
ب. فۆڕمێکی نا سواو و ده‌کار نه‌کراوی به خۆوه گرتووه، که نه غه‌زه‌له و نه قه‌سیده و نه مه‌سنه‌وی و...، فۆڕم تایبه‌ته به‌م شێعره‌وه، فۆڕم و ناوه‌رۆک پێکه‌وه خۆڵقاون، سه‌روا سه‌روه‌ری خۆی له ده‌ست داوه، به پێی پێویست و بۆ خوڵقاندنی مۆسیقیای ده‌روونی ده‌کار کراوه:( داشت، می ساخت/ شاخه‌ای، تهی، گله‌ای/ بعد از آن، چوپانی، اندر آن/...) هه‌ر به‌م چه‌ن کارکرده‌وه، بناغه‌ی گوتاری شێعری نوێێ فارسی دامه‌زراندووه.
له ناو بینای تازه‌ی نیماو هه‌وای نۆژه‌نی ئه‌م فه‌زایه‌دا، شێعری نوێی فارسی چه‌که‌ره‌ی دا و گه‌شه‌ی کرد و لق و پۆپی وه‌ک ( نوسره‌ت ره‌حمانی، ئیبتیهاج، که‌سرایی، شاملوو، ئه‌خه‌وان سالس، نادرپوور، ئاته‌شی، فرووغ، روئیایی، سپێهری، سێپانلوو، ئه‌حمه‌دی و...) و سه‌دان داهێنه‌ری دیکه‌ی لێ که‌وته‌وه. له 1301ه‌وه تاکوو هه‌نووکه، گه‌لێ له سه‌ر لایه‌نه‌کانی جۆراوجۆری زمانی، جوانی ناسی، مانایی و ته‌نانه‌ت ناوه‌رۆک و که‌سایه‌تی داهێنه‌ر و...، وتار نووسراوه‌و باس و خواس دامه‌زراوه، به‌ڵام که‌متر هه‌بووه شک له مۆدێڕن بوونی نیما کرابێ و گوزا‌ره‌ی داهاتوو پێک هاتبێ،واتا:
"نیما، به پێی ئه‌و واژه‌و دیارده‌و دیمه‌نه لادێی و ناشاره‌ییانه‌ی له ناو به‌رهه‌مه‌کانیدا که‌ڵکی لێ وه‌رگرتوون لادێی و نامۆدێرنه".
(به پێچه‌وانه‌ی فه‌زای شێعری و ره‌خنه‌یی ئێمه که به سانایی ئه‌م گوزاره‌یه ئاراسته‌ی زۆر شاعیر و له‌وان سواره ده‌کرێ.)
بۆچ له پانتایی شێعری فارسی‌دا ئه‌م گوزاره‌یه پێک نه‌هاتووه؟ دیاره سه‌رجه‌می نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران و شاعیران ده‌لاقه‌و ره‌هه‌نده‌که‌یان لێ تێک نه‌چووه. زانیویانه‌و چاوه‌ڕوانیان هه‌ر ئه‌مه بووه که نیما نه کۆمه‌ڵناس بووه، نه فه‌یله‌سووف و نه ده‌روونناس. نیما شاعیر بوو، ره‌فتاری شاعێرانه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرا. ئه‌رکی شاعیر، سه‌ره‌تا پاڵاوتنی زمانه. نیما پابه‌ند بوو به بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاقی ئه‌ده‌بی. ئه‌م بایه‌خانه له جیهانی ئه‌ده‌ب و له پانتایی شێعردا، له روانگه‌ی شاعیر سه‌باره‌ت به ئایدیالۆژیاو کۆمه‌ڵگاو ئه‌خلاق و... پێک نایه‌ت، به‌ڵکوو له بۆچوون و هه‌ڵس و که‌وتی سه‌باره‌ت به زمان ده‌رده‌که‌وێ و ئه‌و شاعیره‌ی هه‌ڵس و که‌وتی له ته‌ک ئه‌م دیارده‌یه به مه‌نتیقێکی شاعیرانه‌وه بێ و خۆی به پاڵاوتنیه‌وه ماندوو بکا، ئه‌خلاقی شاعیرانه‌ی پاراستووه‌و ئه‌رکی خۆی به‌جێ هێناوه، نه‌ک به ده‌کارکردنی سه‌ره‌پێی زمان و پێهه‌ڵاگوتن به مۆدێرنه و نوێگه‌رایی و نۆژه‌نی.
ده‌روونی ئێمه خاوه‌نی چه‌ن ده‌نگ و رۆحی جیاواز‌و دژ به یه‌که. ئه‌رکی شاعیر سه‌باره‌ت به‌م رۆحه چه‌ن پارچه و دژوازه‌که‌ی ده‌روون و هه‌مزادی(دژه‌من)، ئیزن پێ دان به وه‌ده‌نگ هاتنی ئه‌م ده‌نگه دژانه‌یه، دیاره ئه‌م ئه‌رکه‌ش سه‌ره‌تا له رێگه‌ی زمانه‌وه به‌جێ ده‌گا، به‌م پێیه ئه‌خلاق و ئه‌رکی ئه‌ده‌بی، خزمه‌ت به زمانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه دژه‌کان وه‌ده‌نگ بێن.
نیما، ئه‌م پرێنسیپه سه‌ره‌کیه‌ی پێ زانی و ئه‌رکی زمان و ئه‌ده‌بی به جێ هێناو خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گرانی جیددی شێعری فارسیش ئه‌م هه‌وڵه‌ی نیمایان قۆسته‌وه، بۆیه‌ش گوزاره گۆرینه‌که رێگه‌ی پێک هاتن و ته‌نه‌وه کردنی نه‌بووه.
* * *
سواره، له پانتای شێعری کوردی‌دا، هه‌وڵێکی مه‌یله‌و نیمایی داوه و شێعری کوردی نوێ کردۆته‌وه، زۆرێک له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نین و گۆران به نوێکه‌ره‌وه‌ی شێعری کوردی ده‌زانن و سواره به په‌یڕه‌وی گۆران داده‌نێن.
کێشه‌که‌ی مۆدێرن بوونی نیما، به له‌ونێک بۆگۆرانیش له حه‌وزه‌ی شێعری کوردی‌دا کارکردی هه‌یه، واتا که‌م که‌س هه‌بووه گۆران به نوێخواز و مۆدێرن نه‌ناسێ.
به‌ڵام تاوانبار کردنی سواره به نامۆدێرن و لادێی به ئاشکراو باره‌ها بینراوه و بیسراوه. به‌ڵگه بۆ ئه‌م تاوانبار کردنه‌ش، تێم و وێنه‌و بۆچوونه‌کانی ناو ده‌قه شێعریه‌کانه سه‌باره‌ت به "شار" که نا مۆدێرن و دژه شار و لادێین. ئه‌م تاقمه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ره‌هه‌ندی نائه‌ده‌بییه‌وه ده‌قی شێعری سواره‌یان خوێند‌ۆته‌وه، به گوزاره‌یه‌کی ساکارو ته‌قلیل گه رایانه‌ش ئه‌م تاوانبار کردنه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، گوزاره فۆرمۆڵ ئاسایه‌که ئه‌مه‌یه:"هه‌رکه‌س بۆ مۆدێرنیته بنووسێ و پێی هه‌ڵبڵێ و ده‌سکه‌وته‌کانی به پیرۆز بزانێ مۆدێرنه‌و به پێچه‌وانه‌ش نامۆدێرن."
به‌ر له‌وه‌ی رێک بچینه سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی سواره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بۆچوونانه، با به‌راوردێکمان هه‌بێت له مابه‌ینی شێعرێکی مۆدێرن و شێعرێکی لادێی به پێوانه‌ی فۆڕمۆڵه گۆرینه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی کارکردی ئه‌م فۆرمۆڵه‌مان زیاتر بۆ روون بێته‌وه:
مه‌ده‌نییه‌ت
مه‌ده‌نییه‌ت: گوڵی به‌هاری حه‌یات
مه‌ده‌نییه‌ت: هه‌وای نه‌شوو نما
مه‌ده‌نییه‌ت: وه‌سیله‌ی ئه‌حیا
بۆ هه‌موو میلله‌ت و عموومی وڵات!
مه‌ده‌نییه‌ت، ئه‌له‌کتریک، قه‌مه‌ر
ئه‌ی زیابه‌خشی حاڵی نه‌وعی به‌شه‌ر
(دیوانی گۆران، لاپه‌ڕه84)
ئه‌گه‌ر به ره‌هه‌ندی نائه‌ده‌بییه‌وه بڕوانینه ئه‌م ده‌قه، به‌و ماکه‌و دیاردانه‌ی که له ناو ده‌قدا حزووریان هه‌یه، ( مه‌ده‌نییه‌ت، ئه‌له‌کتریک، قه‌مه‌ر...) و به‌و ده‌لاله‌تانه‌ی که پێکه‌وه به‌دی دێنن،( واتا مه‌ده‌نییه‌ت، به دیارده‌گه‌لی وه‌ک ئه‌له‌کتریک و قه‌مه‌ر،... بۆ نه‌وعی به‌شه‌ر به‌رهه‌م هێنه‌ری رووناکی و گه‌شه‌و بووژانه‌وه‌یه) ده‌ق ده‌که‌ویته خانه‌ی مۆدێرنه‌وه، ئه‌مه‌ش دیاره، پوخته‌ی ئه‌و زه‌ینه مۆدێڕنیته (نه‌ک مۆدێڕن) خوازه‌یه که‌به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م ده‌قه بووه.
به‌ڵام به روانین له ده‌لاقه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، به ئاکامی جیاواز ده‌گه‌ین. ئێمه جگه له حزووری زه‌قی چه‌ن واژه‌ی نوێ، وێنه‌و گوتارێکی نوێمان نایه‌ته به‌رچاو. واتا تێز و ئانتی تێزه کانی ناو به‌رهه‌م، به سه‌نتێزێکی دووپاته نه‌کراوه ناگه‌ن. واژه‌کان به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه‌و پێکه‌وه نه‌یانتوانیوه خاوه‌نی فه‌زاو ده‌لاله‌تێکی نوێ بن.
فۆڕمیش یه‌ک موو له فۆڕمی ناسیاوی کلاسیک لای نه‌داوه. حزووری تۆخ و داسه‌پاوی سه‌روا، یه‌کسانی بڕگه‌یی دێڕه‌کان ته‌واوی فۆڕمی به‌رهه‌میان ته‌نیوه‌ته‌وه‌و هیچ جه‌ساره‌تێک سه‌باره‌ت به فۆڕمی کلاسیک له ره‌هه‌ندی نائه‌ده‌بیه‌وه‌ش بۆ مودێڕن بوونی ئه‌م به‌رهه‌مه نادۆزرێته‌وه.
به کورتی ئه‌م هۆنراوه‌یه، ته‌واوی ماکه‌کانی شاره‌یی بوون و لادێی نه‌بوونی ( به پێوانه‌ی دۆستان) پێوه دیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی ئه‌تۆم و ئینترنێتیشی کردبایه، دیاره خاوه‌نی ته‌واوی چوارچێوه ته‌سک و داڕێژراوه‌کانی شێعری کلاسیکه، نه نوێیه‌و نه مۆدێرن، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی چه‌مکی مۆدێرن‌و تێمی مۆدێرنخوازانه‌یه،به‌ڵام زمان و پێکهاته هه‌ر کلاسیکه‌و کۆن.
* * *
گۆڵم هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه‌گوڵ
له شار‌ی تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دراو
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م!
ته‌سکه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
..........................................
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌ر ده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کوچه ته‌نگه‌کانی شاره‌که‌ت
رانه‌هاتووه له‌شم
.................
(سوار ئیلخانی زاده، خه‌وه‌به‌ردینه - شێعری "شار" لاپه‌ڕه27)
وه‌ک ده‌بینین، ده‌قی شێعری سواره، به پێچه‌وانه، پڕه له ده‌لاله‌ته‌کانی دژه شار و ده‌سکه‌وته‌کانیی وته‌نانه‌ت سواره هه‌ر له‌و دیاردانه‌ی گۆران پێیان هه‌ڵده‌ڵێ( هه‌ڵبه‌ت له ده‌سکه‌وته دزێوه‌کانی) هه‌ڵدێ و په‌نا ده‌باته دێیه‌که‌ی. ئه‌م تێمه دژه شاره، له قه‌واره‌ی به‌رهه‌مێکی شێعری نا کلاسیک‌دا جیێ بۆکراوه‌ته‌وه. پێکهاته، قالب، سه‌رواو زمان ته‌واو نوێ کراونه‌ته‌وه و له شێعری کۆن و قالبه داڕێژراوه‌کانی و سه‌روای داسه‌پاوی دووپاته بوو و زمان و وێنه‌و رێکه‌وه‌ندو ده‌سته‌واژه‌ی سواو، خۆی رزگار کردووه و ته‌واو له هه‌وای نوێ و تازه‌دا هه‌ناسه هه‌ڵده‌کێشێ.
1_ یه‌کسانی عه‌رووزی(فاعیلا)ته‌کانی به پێی پێداویستی شێعر و رزگار کردنی له درێژدادڕی بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی جه‌دوه‌لی کێش تێکشکاند.
گوڵم،هه‌رێ/می زۆنگ وزه‌ل/ ........................مفاعلن/مفاعلن
چلۆن ئه‌بێ/ته‌جاره‌گوڵ....................................مفاعلن/مفاعلن
له‌شاری تۆ/له‌بانی عه‌ر/شه‌قۆنده‌ره‌ی/دراو..... مفاعلن / مفاعلن / مفاعلن /مفا
شاره که‌ت.......................................................فاعلن
ئاسکه‌جوانه/که‌م!...........................................فاعه‌لاتۆ/فع
ته‌سکه‌بۆئه/وین وبۆ‌خه/فه‌ت هه‌راو.........فاعه لاتۆ/فاعه‌لاتۆ/ /فاعه‌لۆن
2_ تابۆی سه‌رواو حزووری داسه‌پاوی وه‌لانا و سه‌روا له‌و جێگایانه‌ی که شێعر ده‌یخوازێت ده‌کار کرا. مۆسیقی شێعر، نه‌ک هه‌ر به عه‌رووز و سه‌روای داسه‌پاوی ده‌ره‌کی، به‌ڵکوو به سه‌روای ناوه‌کی و هارمۆنیایی پیته‌کان دڵ‌بزوێن تر هاته خوڵقان:
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه‌گوڵ
له‌م دوو دێڕه‌دا، دووپات بوونه‌وه‌ی سێ پیتی(گ، ز، ل) به بێ حزووری دیاری سه‌روا، مۆسیقایه‌کی سه‌رنج راکێشی خۆڵقاندووه. به‌ر له‌وه‌ی که دووپات بوونه‌وه‌ی پیتی (گ) حزووری (گوڵ) چه‌ن قات تۆخ ده‌کاته‌وه و به دووباره بوونه‌وه‌ی پیتی (ز) ناحه‌زی و ناله‌باری هه‌رێمی دژه‌گوڵ ودژه جوانیی ( شار) له ناو گوێچکه‌دا ده‌زرینگێنێته‌وه. چوار جار هاتنی پیتی(ل)ش له‌م دوو تاکبه‌یته‌دا، وه‌ک چوار گوڵمیخ وێنه‌ی خوڵقاوی دێڕه‌کان پته‌و ده‌کاو فۆڕم و بیچمیان ده‌داتێ. هه‌ر به‌م پێیه، خوێنه‌ری ژیر ئه‌م جۆره مۆسیقا ده‌روونییه‌ی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی به‌رهه‌م بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
3_ رێکه‌وه‌ند و وێنه‌ی نوێ و نه‌سواو و ده‌کار نه‌کراوی هێنایه ناو زمانی شێعری و تابۆی تێرم و رێکه‌وه‌ندی فۆرمۆڵ ئاسای کۆنی تێکدا. میتافۆری نوێی ( قۆنده‌ره‌ی دراو) و خوازه‌ی ( داره ته‌رمی کووچه) دوو نموونه‌ن بۆ خوازه‌و میتافۆرگه‌لی نوێ و نه‌سواوی ناو به‌رهه‌م و ئه‌م جۆره داڕشتنه شێعرییه نوێیه له زمانی سواره‌دافراوان دێنه به‌رچاو.
4_ شێعری وه‌ک جه‌سته‌یه‌کی پته‌وو ئۆرگانیک که ته‌واوی ماکه‌و پاژه‌کانی پێکه‌وه پێوه‌ندی پته‌ویان هه‌بێ، خوڵقاند و ئیجازی گه‌یانده ئه‌و په‌ڕی و حه‌شو و زێده وشه‌ی له قه‌واره‌ی ده‌ق هه‌ڵاوارد. به‌م حاڵه ئایا فۆرمۆڵه گۆرینه‌که ئیتر کارکردێکی ده‌مێنێ؟ له هه‌ر دێڕێک له شێعری شار، پاژێک له شار‌ی مه‌به‌ستی شاعیر وێنا ده‌کرێ و سه‌رجه‌می ئه‌م پاژانه پێکه‌وه ته‌واوکه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی شارن. به‌م جۆره ده‌ق ده‌خوازێ که به شێوه‌ی ئه‌ستوونی بخوێنرێته‌وه، نه‌ک ئاسۆیی. ته‌واوی وێنه و ده‌سته‌واژه‌کان پێکه‌وه ده‌لکێن و به بێ یه‌ک ناته‌واون.
ئه‌م چوار نموونه و به‌ڵگه‌یه، هه‌ڵبژارده‌یه‌کن له کۆی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌و خاڵانه‌ی ده‌کرێ بۆ مۆدێڕن بوونی شێعری سواره بێنینه‌وه. دیسان پێویسته بوترێ که ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه، له سه‌ر یه‌ک به‌رهه‌م( شار) دواجار له سه‌ر به‌شێکی کورت له‌م به‌رهه‌مه ئه‌نجام دراوه. دیاره هه‌ر به قیاسێکی ساده‌ش ده‌رده‌که‌وێ که باس له سه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی سواره، تا چ راده‌یه‌ک ده‌ستی ره‌خنه‌گرو خوێنه‌ر بۆ به‌ڵگه هێنانه‌وه ئاوه‌ڵا ده‌کا.
به‌م حاڵه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبارکه‌رانی شێعری سواره به شێعری لادێی، به تایبه‌ت ئاماژه ده‌که‌نه ناوه‌رۆک و مانای شێعری (شار)، ئێمه‌ش بۆ پاراستنی مێتۆدۆلۆژی وتار‌و باسه‌که‌مان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌و له سه‌ر ئه‌م شێعره باسه‌که‌مان درێژه پێ ده‌ده‌ین:
* * *
ئه‌مه حاشا هه‌ڵنه‌گره که به‌بێ که‌شفی پێوه‌ندی پاژه‌کانی ناو ده‌ق له گه‌ڵ یه‌ک و له ته‌ک جه‌سته‌ی ده‌ق، ماناکانی ده‌ق نادۆزرێنه‌وه. واتا ماناکانی ده‌ق ئه‌و شتانه نین که واژه‌کان پێمان ده‌ڵێن، به‌ڵکوو ئه‌و شتانه‌ن که واژه‌کان به گوێی یه‌ک دا ده‌چرپێنن.
هه‌ر دالێک مه‌دلوولێکی هه‌یه و له مابه‌ینی ئه‌م دووانه‌دا ده‌لاله‌تێک ساز ده‌بێ. ئه‌مه تیۆریه به ناوبانگه‌که‌ی سۆسۆره که "دریدا" بنه‌مای ئه‌م تیۆره ده‌شکێنێ و سه‌ر له نوێ ئاوا لێکی ده‌داته‌وه:
مه‌ودای مابه‌ینی دال و مه‌دلوول جاری وایه زۆر دوور‌و درێژه و جاریش هه‌یه که هه‌ر نابڕێته‌وه، ئه‌م مه‌ودایه له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا و به تایبه‌ت له شێعردا خاوه‌نی زۆرترین پله‌یه. که‌شفی ئه‌م مه‌ودایه و زنجیره‌ی دال و مه‌دلووله‌کان، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی بلوێ ئه‌رکی سه‌ر شانی ره‌خنه‌گره، وه‌ستان له سه‌ر یه‌که‌م پێوه‌ندی دال و مه‌دلوول، له لای خوێنه‌رانی ئاسایی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، به‌ڵام خوێنه‌ری چالاک و ره‌خنه‌گر ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌وه‌نده بکات و چاو له زنجیره ده‌لاله‌ته‌کان داپۆشێ.
"شار" له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌دا و له توێژی یه‌که‌می ده‌لاله‌ته‌کاندا، خاوه‌نی نیشانه‌کان و ده‌لاله‌ته‌کانی به رواڵه‌ت دژه شار و ده‌سکه‌وته‌کانیه‌تی. به‌ڵام له توێژی دووهه‌می ده‌لاله‌ته‌کاندا و که‌شفی زنجیره‌کانی دال و مه‌دلوول، مانای جیاواز به‌رهه‌م دێنێت.
(ا)
- له شاردا، دوو کاراکتێری"من" و "شار"، ده‌ورێکی به‌رچاویان هه‌یه. شار، له روانگه‌ی"من"ه‌وه کۆمه‌ڵێک ئاوه‌ڵناوی ده‌درێته پاڵ. زۆربه‌ی ئه‌م ئاوه‌ڵناوانه دزێو‌و ناحه‌ز و دژی جوانی و پاکین، به‌ڵام شار لقێکی دیکه‌شی لێ که‌وتۆته‌وه که کارێکی ئیجابی به نیسبه‌ت "من"ه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش کاراکتێری ته‌ماوی "تۆ"یه. ئه‌م کاراکتێره قه‌ت به شێوه‌ی سه‌ربه‌ست نه‌هاتۆته کایه، به‌رده‌وام لکاوه‌ته چه‌ن واژه‌و دیارده‌و ئاوڵناوه‌وه.
گۆڵم
دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم،له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
...
له سه‌رله‌به‌ری ده‌قدا، دێ و دیارده‌کانی خراونه‌ته پاڵ"من" که له شار هه‌ڵدێ و شار‌و ده‌سکه‌وته‌کانی له گه‌ڵ "تۆ"ی لکاو هاتۆته کایه.
گوڵم شاره‌که‌ت ئینتیزاره‌که‌ت
دڵم دێ یه‌که‌م
"تۆ" به چه‌ن ئاوه‌ڵناوی بلاوێن و ئه‌ویندارانه‌ی دیش له ناو ده‌قدا حزووری هه‌یه:
گوڵم ... ئاسکه جوانه‌که‌م
به‌م حاڵه "من" له لایه‌ک خولیای دێیه‌و له لایه‌کی دیش شه‌یدای "تۆ".
به‌ڵام کاراکتێری ته‌م ئاوی "تۆ"به‌رده‌وام له‌گه‌ل شار تێکهاڵاون و له زۆربه‌ی ده‌قدا، شار به ته‌نیا نه‌هاتوه‌و لکاوه به "تۆ" واتا "شار"ی "تۆ".
سه‌ر له‌به‌ری ده‌ق به‌م پێوه‌ندیانه‌وه، پێمان ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌گه‌ر "شار" دیارده‌گه‌لی دزێوی وه‌ک(هاڕه هاڕ، رۆژی چڵکن، شه‌وی پڕ تاو و یاو، غه‌واره بوونی مه‌لی ئه‌وین، که‌مه‌ندی دووکه‌ڵ، ده‌ستی چێوی، زه‌لیل بوونی شێر‌و باو بوونی رێوی، په‌تاداربوونی نیگاکان، ته‌سک بوونی مه‌ودا بۆ ئه‌وین و هه‌راو بوون بۆ خه‌فه‌ت، داره ته‌رمی کووچه‌کان و...) لێ که‌وتۆته‌وه، دیارده‌یه‌کی دڵگیر و خۆشه‌ویستی وه‌ک "تۆ"شی به‌رهه‌م هێناوه. به کورتی شار دوو لقی لێ بۆته‌وه:
دیارده سه‌لبیه‌کان( هاڕه هاڕ، رۆژی چڵکن و...)
(شار)
دیارده ئیجابیه‌کان( که" تۆ"سه‌مبولی ته‌واوی ئه‌م دیاردانه‌یه)
له زنجیره‌ی دووهه‌می دال و مه‌دلووله‌کان دا"تۆ" ده‌بێته نیشانه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی دیارده ئیجابی و به که‌ڵک و باشه‌کانی شار که "من" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ده‌س دیارده سه‌لبیه‌کان راده‌کا بۆ لای پاکی و هێمنی دێ، چاویشی له "تۆ" واتا دیارده ئیجابیه‌کانه که رۆژێک بۆی بگه‌ڕێته‌وه، واتا منی شێعری به روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕوانێته شار، وه‌ک که‌سێک که پسپۆری کێشه‌کانی شار‌ی مۆدێڕن بێ و شاعیرانه بڕوانێته هه‌ردووک لایه‌نی ئه‌م دیارده‌یه. له وانه‌یه حزووری (تۆ) له‌م ده‌قه شێعریه‌دا، هه‌ر به‌قه‌را به‌رده‌نگێک بۆ تۆخ کردنی باری دراماتیکی و عاتیفی شێعره‌که دابه‌زێنرێ . به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا ده‌لاله‌تێکی ساکار و خوێندنه‌وه‌یه‌کی رووکه‌شی پاژه‌کانی به‌رهه‌مه. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له گه‌ڵ پێکهاته‌ی پته‌و و تێکچڕژاو و ئیجازی به‌رچاوی ده‌ق یه‌ک ناگرێته‌وه‌و پێویسته دان به‌وه‌دابنێین که هیچ واژه‌و دیارده‌یه‌ک به‌بێ کارکردێکی شوێن دانه‌ر و به‌بێ پێوه‌ندی له ته‌ک یه‌ک و له گه‌ڵ ته‌واوه‌تی ده‌ق نایه‌ته کایه. به‌مجۆره، دابه‌زاندنی ئه‌م کاراکتێره‌شێعرییه‌ش تا راده‌ی به‌رده‌نگێکی شێعری، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌قلیل گه‌رایانه‌یه.له‌پش لکاندنی به‌رده‌وامی ( تۆ) به (شار) و چه‌ن پاته کردنه‌وه‌ی له قه‌واره‌ی ده‌قدا، ده‌لاله‌تێکی هه‌راوتر له به‌رده‌نگێکی ساکار خۆی حه‌شار داوه. ده‌ق له سه‌ر سێ کوچکه‌ی (من، شار، تۆ) دامه‌زراوه. که‌وابوو، "تۆ" بۆی هه‌یه کارکردێکی شوێن دانه‌رتری هه‌بێ له به‌رده‌نگێکی خه‌ساو و (منفعل) که ئاماژه‌ی پێدرا.
* * *
(اا)
عه‌قڵانییه‌تی زاڵی شار و ناوه‌ند بوونی ئه‌م عه‌قڵانییه‌ته بۆ مه‌عریفه‌و که‌شفی حه‌قیقه‌ت، به‌رهه‌می فیکری سه‌ده‌ی هه‌ژده بوو، که رێک و پێکی و عه‌قڵانییه‌تی ده‌نرخاند و جیهانی به ماشێنێکی گه‌وره ده شوبهاند که پاژه‌کانی پێکه‌وه کار ده‌که‌ن و شار بۆ زه‌ینییه‌تی عه‌قڵ خوازی سه‌ده‌ی هه‌ژده، ناوه‌ندی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بوو.
ئه‌م بۆچوونه، له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده و دوای شۆڕشه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌رانسه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رداهات، له باری ئه‌ده‌بیشدا به بۆچوونه‌کانی "ویلیا‌م وود وۆرس"، ئه‌م روانگه‌یه تێکچوو. ئیتر ئه‌مه شار نه‌بوو که مه‌کۆی که‌شفی حه‌قیقه‌ت بێ به جه‌سته‌ی وه‌ک ماشێنی و عه‌قڵانییه‌ت و رێک و پێکی خۆی و ناوه‌ند بێ بۆ هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، به‌ڵکوو ئیتر‌شهوود بوو به رێگا چاره‌ی که‌شفی حه‌قیقه‌ت و جیهان به ئه‌ندامێکی زیندوو و به‌رده‌وام له حاڵی گه‌شه کردندا دانرا نه‌ک به ماشێنێک و،گوند و لادێ و پاکی و خاوێنی و هێمنیه‌که‌ی بوو به شوێنگه‌یه‌ک بۆ مرۆڤ تاکوو له په‌نایدا فێره مه‌عریفه بێ و هه‌قیقه‌تی ده‌روونی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه. به‌م حاڵه، ئه‌گه‌رکوو سه‌له‌فی و کۆنه‌په‌رستی و نوێخوازی و مۆدێرن بوون، ببه‌ستینه‌وه به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ زه‌مان و ئاڵوگۆڕه‌کانی فیکری، سواره له شێعره‌که‌یدا سه‌ر به ئاڵوگۆڕه فیکریه‌کانی دوای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه و سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی تێپه‌ڕاندووه.
* * *
(ااا)
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر خه‌سڵه‌ته‌کانی نێوان ده‌قی له نێوان ده‌قه شێعریه‌کانی سواره‌و ده‌لاله‌ته‌کانی پته‌وکه‌ری ئه‌م ده‌قانه، وتارێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و سه‌ربه‌خۆ ده‌خوازێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێکی دیکه‌ی سه‌لماندنی مۆدێرن بوونی سواره بخه‌ینه به‌ر چاو، سووکه ئاوڕێک له‌م لایه‌نه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه:
ئه‌گه‌ر ده‌قی شێعری "شار" هه‌ڵاتنه له شار‌ی تووشی ده‌سکه‌وته دزێوه‌کانی مۆدێرنیته هاتوو، ئه‌مه هه‌ر لایه‌کی کێشه‌که‌یه‌و، رووه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م هه‌ڵاتنه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ریفۆرم خوازانه و هیوادارانه‌ی به دواوه‌یه.
شار‌ی کۆمه‌لگای سوننه‌تی، به پێی دۆخی تێپه‌ڕاندن و له لایه‌کی دیکه‌ش خێرایی هێرشی دیارده‌کانی مۆدێرنیته‌و پیشه‌سازی، ده‌بێته ئاشی مجێورێکی سه‌یر و دێوه‌زمه‌یه‌کی ناحه‌ز که سواره‌ش له به‌ر ئه‌م ناڕێک و پێکی و سه‌ر سامییه هه‌ڵدێ، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش چاوی له داهاتووه که له‌ودا، لایه‌نه ناحه‌ز و نا رێکه‌کانی هه‌ردووک دۆخی سوننه‌ت و مۆدێرنیته له کۆمه‌ڵگادا وه‌لا بنرێن و وڵات ببێته تابڵۆی جوانی و گه‌شه‌و پاکی وحه‌سانه‌وه.
خۆشه‌و‌یسته‌که‌م
له په‌نجه‌ره‌ی نیوه‌تاکی بوومه‌لێڵه‌وه
چاوی من له دیمه‌نی کچی به‌یانییه
له حه‌نجه‌ره‌ی زه‌مانه‌وه
گوێم له زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵی خیزه ورده‌کانی کانییه.
( کچی به‌یان، کتێبی خه‌وه‌به‌ردینه، لاپه‌ڕه30)
سه‌رچاوه‌کان:
1- تک خوانی دو صدایی- گفتگوی اوکتاویۆ پاز
2- مه‌کته‌به‌کانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی –نووسراوه‌ی چارزبریسلێر، وه‌رگێڕاوی عه‌بدوولخالق یه‌عقووبی
3- خه‌وه‌به‌ردینه _ کۆمه‌ڵه شێعری سواره ئیلخانی زاده
4- دیوانی گۆران
5- مجموعه اشعار نیما