کۆڕی رێزگرتن و یاد کردنه‌وه‌ی شاعیری مه زنی کورد کاک سواره ئیلخانی زاده له ئه‌نیستیتۆی خانی 21-2-2010
له رێکه‌وتی 30 رێبه‌ندان له ئه‌نیستیتۆی خانی کۆڕی رێزگرتن و یاد کردنه‌وه‌ی شاعیری پێشڕه‌وی کورد کاک سواره ئیلخانی زاده له هۆڵی ئه‌نیستیتۆی خانی به‌ڕێوه چوو. ئه‌م کۆڕه که به به‌شداری شاعیران و نووسه‌رانی کورد پێکهاتبوو، له کات ژمێری 11 تا 3:30ی پاش نیوه‌ڕۆی خایاند. له‌ده‌سپێکی مه‌ڕاسیم دا ئه‌ندازیار وه‌جدی حاته‌می وێڕای به خێر هێنانی میوانانی ئه‌م کۆڕه، سه‌باره‌ت به رۆڵی کاک سواره له بزاڤی نوێبوونه‌وه‌ی شێعری کوردی و ئاماده‌یی ده‌زگای خانی بۆ به‌ڕیوه بردنی کۆڕی له‌م چه‌شنه بۆ ڕێز گرتن و یاد کردنه‌وه له که‌سایه‌تیه‌کانی کلتووری و ئه‌ده‌بی وته‌ی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد. له‌درێژه‌ی ئه‌م مه‌ڕاسیمه، هه‌ژار ئاریانفه‌ر به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌نیستیتۆی خانی، ئاماژه‌ی به دوو چه‌مک و ته‌وه‌ری گرینگ کرد که له ئه‌نیستیتۆی خانی دا ده‌نرخێندرێ و حه‌ولی بۆ ده‌درێ. یه‌که‌م چه‌مکی ئه‌قڵانیه‌ته که پێویسته ره‌چاو بکرێ و ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته ببێته چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ساز دانی نیزامی فیکری و کرده‌وه‌کانی مرۆڤ له‌م چوار چێوه دا مانادار بکرێت. ئه‌قڵانیه‌تی باس لێکراو، گرێ‌دراو به بیرۆکی دێمۆکڕاتیکه و رێز له بۆچوونی جیاواز و پلۆرالیسمی فیکری ده‌گرێت. چه‌مکی دووهه‌م، نرخاندنی هه‌ستی به‌رپرسیار بوونی تاکی کورده، که هه‌مبه‌ر، به چالاکی فکری و کلتووری به‌رپرسیاره و خاوه‌نداریه‌تی له زمان و کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات و هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی به پێویستی لێک گرێدانی ئه‌م دوو ته‌وه‌ره کرد. ئاریانفه‌ر له درێژه‌ی وته‌کانی دا په‌رته‌وازه بوونی چالاکی ئه‌نجو‌مه‌نه‌کانی ئه‌ده‌بی و نه‌بوونی پێوه‌ندی مانا دار له نێوان ئه‌نجومه‌نه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌ده‌بی، به خه‌سارێک بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی کوردی وه‌سف کرد و ئاماده‌یی ئه‌نیستیتۆی خانی بۆ هه‌ر چه‌شنه بڕیارێک که نیزیک بوونه‌وه و هاوفکری ئه‌نجومه‌ن و که‌سایه‌تیه ئه‌ده‌بیه‌کانی کوردی لێ بکه‌وێته‌وه، راگه‌یاند. له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه دا، مراد ئه‌عزه‌می نووسه‌ر و رخنه‌گه‌ر وتارێکی به ناوی" سواره"به‌رزه‌خی مۆدێرنیته و سووننه‌ت" پێشکه‌شی ئاماده بووان کرد، مراد ئه‌عزه‌می له وتاری باس لێکراو، به‌راوه‌ردێک له شێعری نیما و سواره ده‌کات و بیرۆکی لایه‌نگران و رخنه گرانی سواره له باره‌ی مۆدێڕن و یا نامۆدێڕن بوونی شرۆڤه ده‌کا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شێعری شار وه‌کوو نموونه هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌قی شێعری شار " هه‌ڵاتنه له شار‌ی تووشی ده‌سکه‌وته دزێوه‌کانی مۆدێڕنیته هاتوو، ئه‌مه لایه‌کی کێشه‌که‌و، رووه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م هه‌ڵاتنه، گه‌ڕانه‌ویه‌کی ، ریفۆرم خوازانه و هیوادارانه‌ی به دواوه‌یه شار‌ی کۆمه‌لگای سوننه‌تی، به پێی دۆخی تێپه‌ڕاندن و له لایه‌کی دیکه‌ش خێرایی هێرشی دیارده‌کانی مۆدێرنیته و پیشه‌سازی، ده‌بێته ئاشی مجێورێکی سه‌یر و دێوه‌زمه‌یه‌کی ناحه‌ز که سواره‌ش له به‌ر ئه‌م ناڕێک و پێکی و سه‌ر سامییه هه‌ڵدێ، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش چاوی له داهاتووه که له‌ودا، لایه‌نه ناحه‌ز و نارێکه‌کانی هه‌ردووک دۆخی سوننه‌ت و مۆدێرنیته له کۆمه‌ڵگادا وه‌لا بنرێن و وڵات ببێته تابڵۆی جوانی و گه‌شه‌و پاکی وحه‌سانه‌وه. له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا له‌لایه‌ن رامان سۆفی سوڵتانی " وتارێک به ناوی سواره ئیلخانیزاده له که‌ناره گوماناوییه‌کانی تۆ ده‌ریامی دا" پێشکه‌ش کرا.رامان سۆفی سووڵتانی له ئه‌م وتاره هه‌ڵسه‌نگاندنێک و خوێندنه‌وه‌یه‌ک له شێعری تۆ ده‌ریامی پێشکه‌ش ده‌کا و ده‌ڵێ که گومانی هه‌یه شێعری " تۆ ده‌ریامی" به‌م جۆره‌ی که هه‌یه، گه‌یشتبێته ده‌ستی ئێمه و ده‌ستی تێوه‌ردرابێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌که‌م واته له سه‌ره‌تاوه تا "به‌ڵام ئه‌ی کیژ.../له به‌شی دووهه‌م واته له وێوه تا کۆتایی هه‌ڵاوێرین،وه‌ک دوو شێعری سه‌ر به خۆ ،دیسان شوێنی تایبه‌ت و کارکردی خۆ ده‌پارێزێ و دیوه‌خانی شێعری کوردی خاوه‌نی دوو شێعری شیاو تر و به پێز تر ده‌بێ. له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا سه‌عید نه‌جاری ناسراو به "مامۆستا ئاسو" وته‌یه‌کی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد و ئاماژه‌ی به‌مه کرد که هه‌رچه‌نده سواره زۆرێ له‌سه‌ر گوتراوه و زۆرێ له سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام به‌م جۆرێ که پێویسته نه‌ناسراوه و قسه‌ی له سه‌ر نه‌کراوه و سه‌باره‌ت به روانین و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌سایه‌تی سواره ئاخاوتنی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به رۆڵی له هه‌واڵانی سواره، عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)، فاتحی شێخولیسلامی(چاوه) کرد و گوتی: زۆر راشکاوانه ده‌ڵێم که شێعری "تۆ ده‌ریامی" هی سواره نیه و ده‌ڵێ کاتێک سواره له رادیۆ تاران به‌رنامه‌ی تاپۆ و بۆمه‌ڵێڵی پێشکه‌ش ده‌کرد، شێعری زۆر له شاعیرانی تری له ده‌فته‌ره‌که‌ی دا ده‌نووسی، تا بیخوێنیته‌وه و دوای کۆچی دوایی کاک سواره به هه‌ڵه به ناوی ئه‌م له چاپ دراوه. مامۆستا ئاسۆ له درێژه‌ی وته‌که‌نی دا باسی له شێعری خه‌وه‌به‌ردینه کرد و وه‌کوو گرینگ ترین شێعری سواره ناساند و گووتی: شێعری خه‌وه‌به‌ردینه به‌رهه‌می ئیختیناق و دیکتاتۆڕیه، ئه‌و کاته‌ی وشه قاچاخ بووه و له کۆتایی وته‌کانی دا، به‌شێک له به‌رنامه‌ی تاپۆ و بۆمه‌ڵێلی له باره‌ی مامۆستا گۆران پێشکه‌شی دانیشتووان کرد. کاک مسته‌فا ئیلخانی زاده به‌رپرسی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب له بۆکانه‌وه"، یه‌کێکیتر له میوانانی ئه‌م کۆڕه بوو که به نوێنه‌رایه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانیزاده، وته‌یه‌کی پێشکه‌شی ئاماده بووان کرد و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی(ئیلخانیزاده، موهته‌دی و عه‌لی یار) سپاس و پێزانینی پێشکه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نیستیتۆی خانی کرد.له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا کاک شه‌ریفی عه‌زیمی هاوڕێی و هه‌ڤاڵی کاک سواره ئیلخانیزاده، دوو وێنه‌ی بڵاو نه‌کراوه‌ی له کاک سواره ئیلخانیزاده‌ی نیشانی ئاماده‌بووان دا و به زمانی فارسی له‌باره‌ی ژیان و که‌سایه‌تی کاک سواره دا، ئاخاوتنی پێشکه‌ش کرد. عه‌زیز نێعمه‌تی شاعیر و نووسه‌ر یه‌کێکیتر له به‌شدارانی ئه‌م کۆڕه بوو که له‌باره‌ی بیوگرافی و شێعره‌کانی سواره ئیلخانیزاده، نوسراوه‌یه‌کی به زاره‌وه‌ی کورمانجی پێشکه‌شی حازر بووان کرد. له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه دا سۆران حوسێنی، وتارێکی له ژێر نێوی" تیشکێک له سه‌ر شێعری سواره و گۆڕانکاری و نوێ بوونه‌وه بۆ کۆڕی ساڵوه‌گه‌ڕ و یادی سواره له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی خانیه‌وه له ورمێ پێشکه‌ش کرد و زیاتر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی شاعیر و باس له تایبه‌تمندیه‌کانی شێعری سواره ده‌کا وده‌ڵێ: ئاوڕ دانه‌وه له زمانی شێعری سواره ، که‌م مه‌یلی ئه‌ومان بۆ ده‌ستکاری کردن و داڕشتنه‌وه‌ی زمان به شێوه‌یه‌کی تازه نیشان ده‌دات . ئه‌و به مانه‌وه له گوڕم (قۆناغ)ی یه‌که‌می خۆی له حه‌وزه‌ی زمانه‌وانیدا و به که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه گه‌لێکی تایبه‌ت که پیشانده‌ری ئاستی سه‌رده‌می قه‌یرانی ئه‌ندێشه‌یه ؛ که‌متر هه‌ست به زه‌رووره‌تێکی نوێش بۆ دۆزینه‌وه‌ی زمانی تایبه‌تی ده‌کات و هیچ گومانێکیش له‌وه دا نیه که گۆڕانکاری و نوێ بوونه‌وه له بازنه‌ی ئه‌ندێشه‌دایه که زه‌رووره‌تی ده‌ستکاری کردنه‌وه‌ی زمانیش ده‌خوڵقێنێ وهانده‌ره بۆ ئافراندنی زمانێکی سه‌ر‌به‌خۆ. سواره له سه‌رکه‌وتووترین شێعری خۆیدا واته\\\'خه‌وه‌به‌ردینه\\\'په‌ره‌پێدانی هاونشینی وه‌کوو توخمی زاڵی زمانی تا شوێنێک درێژه پێده‌دا که ده‌بێته هۆی جیاوازبوونه‌وه و توانایی مانۆڕی گۆڕان له شێعره‌که‌یدا به‌ڵام هه‌ر ئه‌م توخمه‌ش ده‌بێته گرێیه‌ک که به‌ر له ڕوون بوونه‌وه و شه‌فافیه‌تی زمانی بگرێ به چه‌شنێک که لایه‌نی سێهه‌می زمان واته مانا،گران خۆ به ده‌ست خوێنه‌ره‌وه بدات و کۆپله‌کان تووشی ئاسته‌نگی له ده‌ربڕینی مانادا ده‌کات. له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا کۆڕی زانستی. به به‌شداری عه‌زیز نیعمه‌تی، تاهیر که‌ریمی و ئه‌حمه‌د چاک پێکهات که ته‌وه‌ره‌کانی بریتی بو له: لێکۆڵینه‌وه‌ی شێعری، قۆناخه‌کانی ژیانی شاعیر و روانگه‌گه‌لێک جۆراجۆر له باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سوره ئیلخانی زاده. له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا، له‌لایه‌ن دانیشتووان پرسیار و تێبینی پێشکه‌ش کرا و کۆڕ له کات ژمێری دا 3:30ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی پێهات و له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی خانی کتێبی زمزه‌مه‌ی زوڵال پێشکه‌شی خاوه‌ن به‌رهه‌م و به‌شداران له کۆڕی زانستی دا کر ا.
دوو وێنه‌ی بڵاو نه‌کراوه له کاک سواره ئیلخانی زاده و هاوڕێیانی له زانکۆی تاران
دیاری له لایه‌ن کاک شه‌ریف عه‌زیمی
ئاره‌زووه‌کان
ڕێژه ی دیتن :529
دڵخوازی بکه
کۆڕی رێزگرتن و یاد کردنه‌وه‌ی شاعیری مه زنی کورد کاک سواره ئیلخانی زاده له ئه‌نیستیتۆی خانی
مریه م قازی ده گه ل ریز و سلاو بو هه موو ئیوه به ریزان و ماندوو نه بوونی بو ئه م چالاکییه به نرخانه تان. هه ر به رده وام بن دوستانی به ریز[25-02-2010] ژیوار ره‌سوڵی وێرای ماندوو نه‌بوون و رێزوحورمه‌ت
ئازیزانی ئه‌نیستیتۆ خانی ئه‌م هه‌نگاوه‌تا زۆر پیرۆز‌و جێگه‌ی پێزانینه‌و هیوام ئه‌وه‌یه بتوانرێت هه‌موو كه‌ڵتورو مێژوو‌و فۆڵكلۆرمان به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و فۆرمێكی ئه‌مرۆی به‌پاراستنی ناوه‌رۆكی كۆردی خۆی پێشكه‌شی نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه. هیوام به‌رده‌وامیتانه
ژیوار ره‌سوڵی[05-03-2010] یه حیا سلاو وریز بو ئیوه به ریوه به رانی ئه م مالپه ره جوانه.من یه ک تیبینیم هه بو که بایه خی بتر به شیعری کلاسیک بده ن و هه ر جاری شیعریکی ماموستایان هه ژار و یان هیمن بخه نه سه مالپه ره که .
زور سپاس[15-03-2010] هاوار بازبان سڵاو بەڕێزان، وێڕای دەستخۆشی لێتان...
دڵنیاتان دەكەمەوە كە لەو یادەدا تەنیا ڕێزتان لە كاك سوارە نەگرتووە، بگرە قۆناخێكی ئەستەمی گۆڕانی شیعری كوردیتان بەسەر كردووەتەوە كە بەهۆیەوە دەقی ئەدەب و زمانی ناسكی شیعر تێكەڵ بەویستی نەتەوەیەك كرا. تاك تاكی وشە و دەستەواژە بەكارهاتووەكانی سوارە، بنەمایەكی سیاسی، هزری و پێشكەوتوویییان پێوە دیارە. بەگشتی، دووبارە دەستتان خۆش كە ئەمڕۆ دەتوانن بڵێن كوردیش شاعیری نوێخوازی هاوشێوەى "میلتۆن" و "دانتە"ی لە ئەدەبی ڕۆژئاوادا هەیە.[24-03-2010] عبدالواحد حسنی به ریوه چوونی ئه و بابه تانه له ئیستا و له داهاتوش دا چاندنی هیوایه و گه شه پیدانی ئه ده بیات و زمانی گه لیک له خوی دا ئامازه به به رده وامی و زیندوو بونی ئینسانی سه رده مه به واتا راسته قینه که ی. هیوای به رده وامی وسه رکه وتن بو به ریوه به رانی.[24-04-2010]
گه‌ڕان
راپرسی