رۆژی چوارشه‌موو رێکه‌وتی 6/9/1388 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ 25نوامبری 2009 مه‌ڕاسیمێک به بۆنه‌ی کۆتایی پێهاتنی خولی فێرکاری زمانی کوردی له ئه‌نیستیتۆی خانی به‌ڕێوه چوو. له‌م جێژنه‌دا 20خوێندکاری زمانی کوردی، رێزیان لێ گیرا و ئاهه‌نگێکی شکۆداریان بۆ پێک هێندرا
.له‌م مه‌راسیمه دا که به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ک له چالاکان و هۆگرانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌ڕێوه چوو، ئه‌ندازیار وه‌جدی حاته‌می، سه‌ید جه‌لال نیزامی، عه‌زیز نیعمه‌تی، عه‌زیز که‌یخوسره‌وی، حوسێن فه‌لاح پور(زیلان)، سه‌عد قازی، هه‌ژار ئاریانفه‌ر، هه‌روه‌ها شلیر ئیمراه‌نیژاد مامۆستای خوێندکارانی ئه‌م خوله، له باره‌ی پێویستی فێربوونی زمانی کوردی ئاخاوتنیان کرد. پێداگری له سه‌ر رۆڵی زمان له درووست بوونی هزر و ئه‌ندێشه، کیشه‌کان و خه‌ساره‌کانی زمانی کوردی، پێویستی خوێندنی زمانی زگماکی له قۆناخی سه‌ره‌تایی و په‌یوه‌ندی قوڵی نیوان زمان و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی باسی لێ کردرا. ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆڕه بریتین بوو له: پێویستی گرینگی دان به زمانی کوردی له باری وێژه‌یی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه پارێزی و به‌رگری له ئاسیمیله کردن و گرینگی به درووست ئاخافتن، خۆپاراستن له ده‌مارگرژی ناوچه‌یی بۆ گه‌یشتن به زمانی یه‌کگرتووی کوردی.
دوایی له لایه‌ن 3 شاعیر و هۆگری ئه‌ده‌بیاتی کوردی شێرزادگولی، بێهنام مه‌ندا و ئیره‌ج میهربه‌خش پارچه شێعرێک له سه‌ر زمانی کوردی خوێندراوه. له دریژه‌ی ئه‌م رێ‌و و ره‌سمه‌دا هونه‌رمه‌ندان جه‌واد یوسفی و ئیبڕاهیم ره‌واندڵ به دوو زاراوه‌ی کورمانجی و سۆرانی گۆرانیان پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد و له کۆتایی دا له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی خانی بروانامه‌ی سه‌رکه‌وتووانی ئه‌م خوله پێشکه‌شی خوێندکارانی زمانی کوردی کردرا.
جێژنی کۆتایی پێهاتنی خولی فێرکاری زمانی کوردی له ئه‌نیستیتۆی خانی